Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی برێنتفۆرد V مانچێستەر یونایتد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی كردنەوەی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگدا برێنتفۆرد لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30 بە كاتی كوردستان برێنتفۆرد لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

برێنتفۆرد لەم وەرزەدا بە خراپی دەستیپێكردووە و بە جۆرێک لە پێنج یاریی سەرەتایی پرێمەرلیگ تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و یارییەک یەكسان بووە و سێ یاریی دیكەش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی حەڤدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد لە كۆی پێنج یاریی دوو یاریی بەرامبەر یانەكانی بێرنلی و چێڵسی بردووەتەوە لەگەڵ فولهام یەكسان بووە و بەرامبەر ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

برێنتفۆرد بە بێ ماگۆما، نونێس و ریس نێڵسن رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد بە هۆی كارتی سوورەوە لە تواناكانی كاسێمیرۆ بێبەش دەبێت هەروەها ئاماد دیالۆ، نوسەیر مەزراوی و لیساندرۆ مارتینێز لە یاریی بەرامبەر برێنتفۆرد بێبەش دەبن.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی برێنتفۆرد

كێڵێهەر

پینۆک،كۆلێنس،ڤان دێن بێرگ، كایۆدی

هێندرسن، دامسگارد،لیویس پۆتەر

یارمۆلیک، شەید

تیاگۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد

بایندیێر

دی لیخت، شۆو، یۆرۆ

دالۆت، ئوگارتی، برۆنۆ فێرناندێس، دۆرگو

ئێمبوێمۆ، كونیا

شێشكۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button