
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گورزێكی كوشندەی بە پێكانی دوو ئەستێرەی سەرەكی یانەكەی بەردەكەوێت.
شەوی رابردوو ریال ئۆڤیێدۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.
‼️ Avanza @JijantesFC
Joan Garcia se ha lesionado en el entreno de esta mañana
El club comunicará afectación en los próximos minutos
Raphinha out hasta después del parón
— Gerard Romero (@gerardromero) September 26, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی جێرارد رۆمێرۆ، خوان گارسیا لە راهێنانەكانی ئەمڕۆی بارسێلۆنا تووشی پێكان بووە.
بەهۆی ئەو پێكانەوە گارسیا تاوەكو دوای یارییە نێودەوڵەتیەكان لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و بەوەش ناتوانێت بەشداری یاریی بەرامبەر پاریس سانجێرمان بكات.
هەروەها بە گوێرەی هەمان سەرچاوە رافینیا پێكانی هەیە و تاوەكو دوای یارییە نێودەوڵەتیەكان ناگەڕێتەوە یاریگاكان.
بارسێلۆنا رۆژی یەكشەممە لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ریال سۆسێداد دەكات و رۆژی چوارشەممەش رووبەڕووی پاریس دەبێتەوە.