Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید بۆ دێربی مەدرید بڵاوكرایەوە

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی هەمان وڵات لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەی شەممە كاتژمێر 17:15 ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای ریاز ئێر مێترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی لالیگای ئیسپانیا.

هەریەک لە یاریزانان ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد، ئانتۆنیۆ رودیگەر و فێرلاند مێندی لە لیستەكەدا نین.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:

گۆڵپارێزان؛ تیبو کۆرتوا، ئاندری لونین، سێرجیۆ مێسترێ

بەرگریکاران؛ دانی کارڤاخال، ئیدێر میلیتاو، دەیڤد ئالابا ، راوول ئاسێنسیۆ، ئالڤارۆ کارێراس، فران گارسیا، دین هاوسن.

ناوەڕاستکاران؛ فێدێریکۆ ڤالڤێردی، ئۆرێلیەن چوامینی، ئاردا گولەر، دانی سێبایۆس، جود بێڵینگهام، كاماڤینگا.

هێرشبەران؛ ڤینیسیۆس جونیۆر، کیلیان ئێمباپێ، رۆدریگۆ، گۆنزالۆ گارسیا، براهیم دیاز، فڕانکۆ ماستانتونۆ، ئێندریک.

بابەتی زیاتر

Back to top button