Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ماوەی دووركەوتنەوەی كۆڵ پاڵمەر راگەیەندرا

گورزێكی كاریگەر

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسكا، راهێنەری ئیتاڵی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ماوەی دووركەوتنەوەی كۆڵ پاڵمەری راگەیاند.

لە سەرەتای وەرزەوە كۆڵ پاڵمەر بەهۆی پێكان لە رانیدا دەناڵێنێت و لە دوای ئەوەی گەڕایەوە یاریگاكان دووبارە بەهۆی پێكانەوە دووركەوتەوە.

وا بڕیارە سبەی شەممە كاتژمێر 17:00 چێڵسی لە هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگ میوانداری برایتن بكات.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر برایتن، مارێسكا گوتی:

كۆڵ پاڵمەر تاوەكو یارییە نێودەوڵەتیەكان لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بڕیارماندا بیپارێزین تاوەكو بارودۆخی خراپتر نەبێت، دوو بۆ سێ هەفتە تاوەكو گەڕانەوە لە یارییە نێودەوڵەتیەكان پشووی پێدەدەین، بۆ ئەوەی بزانین دواتر دەتوانێت بگەڕێتەوە یاخود نا، پێموانییە پێوویستی بە نەشتەرگەری هەبێت.

چێڵسی بە كۆكردنەوەی 8 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button