Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی لیڤاندۆڤسكی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال ئۆڤیێدۆ

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال ئۆڤیێدۆ دەكات.

شەوی رابردوو ریال ئۆڤیێدۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لە دوای یارییەكە لیڤاندۆڤسكی گوتی:

لە رووی جەستەییەوە هەست بە باشی دەكەم، یاریی زۆرمان لەبەردەمدایە، هەمیشە دەمەوێت گۆڵ بكەم بەڵام هەندێک جار پێوویستە ئارام بگرین.

ئەو ئەزموونەی كە هەمە و بە ئاستی خۆم هەمیشە هەوڵ دەدەم یارمەتی یانەكەم بدەم، ئەگەر گۆڵێک بكەم و بەهۆیە یارییەكە ببەینەوە ئەمە باشترین شتە كە بۆ من رووبدات.

بارسێلۆنا رۆژی یەكشەممە لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ریال سۆسێداد دەكات.

تیمەكەی هانزی فلیک بە كۆكڕدنەوەی 16خاڵ و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button