
یاریگا –
هەردوو یانەی چێڵسی و بارسێلۆنا کێبڕکێ لەسەر گواستنەوەی ئییان سۆبیابرێ، ئەستێرەی ریڤەر پلێت دەکەن.
یانەی چێڵسی لە گواستنەوەی هاوینەدا پەیوەندی بە یاریزانە باڵە ئەرجەنتینییە تەمەن 18 ساڵەکەیەوە کردبوو، بەڵام تا ئێستا هیچ داوایەکی فەرمی پێشکەش نەکردووە. سۆبیابرێ کە دەگوترێت مەرجی ئازادکردنی 30 ملیۆن یۆرۆیە، تا مانگی کانوونی دووەمی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەرجەنتینییەکە هەیە و جارێکی دیکە کێبڕکێی بەدەستهێنانی واژۆوەکەی گەرمتر بووەتەوە.
🚨 Ian Subiabre, nuevo talento argentino que mete presión en River Plate y gana miradas de Chelsea y Barça 🌟🇦🇷https://t.co/uvYYrJx0WW
— Fichajes.net (@fichajesnet) September 25, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی فیچاخێس، لەم دواییانەدا نوێنەرانی سۆبیابری پەیوەندی چیڵسی و بارسێلۆنایان پێگەیشتووە سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی سۆبیابری لە گواستنەوەی زستانەدا. یانەی ریڤەر پلێت هیوادارە بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، مافی دەستبەرداربوونی بۆ نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ زیاد بکات، بەڵام نوێنەرانی ئەو یاریزانە پێیان باشە ئەو یاریزانە لە خوار 40 ملیۆن یۆرۆوە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی دەستبەرداری یانە گەورەکانی ئەوروپا نەبن.
سۆبیابری 19 یاری لەگەڵ ریڤەر پلێت کردووە و هەروەها 8 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ژێر بیست ساڵانی ئەرجەنتین کردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات. یاریزانە باڵەکە توانای یاریکردنی لە هێرشبەریشدا هەیە و رایگەیاندووە کە ئیلهامی لە شێوازی یاریکردنی خولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر سیتی وەرگرتووە.