گواردیۆلا توانای ئەستێرەیەکی بۆ دەگەڕێتەوە

یاریگا –
مانچێستەر سیتی هەواڵێکی دڵخۆشکەری سەبارەت بە دۆخی پێکانەکەی رایان شەرقی پێگەیشت.
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی، لە کۆتایی مانگی ئابدا پشتڕاستی کردەوە کە گرێبەستەکەی هاوینەی، رایان شەقی، بەهۆی پێکانەوە لە ماسولکەکانیدا بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە. پێکانەکە کە لە مەشقەکانی پێش دۆڕاندنەکەی بەرامبەر برایتۆن بە ئەنجامی 2-1 روویدا، گورزێکی گەورە بوو بۆ یاریزان و یانەکە.
دوای رۆشتنی کیڤن دی برۆین بۆ ناپۆلی، بڕیار بوو شەرقی رۆڵێکی سەرەکی لە پێکهاتەی هێرشبەری نوێی سیتیدا بگێڕێت. بەڵام لە یارییە سەرەکییەکانی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و ناپۆلی و هادەرسفیڵددا بەشداری نەکرد و لە یارییەکەی بەرامبەر ئارسیناڵیش نەیتوانی ئامادە ببێت. هەروەها لە یارییە نێودەوڵەتییەکانیشدا نەیتوانی یاوەری فەڕەنسا بکات، ئەمەش چانسی دۆزینەوەی جێگایەک پێش مۆندیالی 2026ی لە پێکهاتەی دیشامپ کەمکردەوە.
🚨 BREAKING: Rayan Cherki’s muscular injury has now HEALED! 🥹🙏🏼
Cherki could re-join the Man City matchday squad as early as next week against AS Monaco or Brentford. ✅
[@Tanziloic] pic.twitter.com/g9ni5rGps2
— Man City Fever (@mancityfever94) September 25, 2025
سەرەڕای ئەم کێشانە، یانەکە هەمیشە گەشبین بووە بە چاکبوونەوەی. ئێستا بەپێی وتەی لۆیک تانزی لە رۆژنامەی لیکیپ، شەرقی لەم هەفتەیەدا پشکنینی MRIی بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە پێکانەکەی بە تەواوی چاک بووەتەوە. دەستی بە چاکسازی کردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ مەشقەکانی تیپی یەکەم. ئەمەش مانای ئەوەیە کە دەتوانێت بۆ یارییەکانی بەرامبەر مۆناکۆ یان برێنتفۆرد ئامادە ببێت.
هەرچەندە لە یارییەکەی کۆتایی هەفتەدا بەرامبەر بێرنلی ناتوانت بەشداری بکات، چونکە سیتی نایەوێت مەترسی بخاتە سەر یاریزانەکەی. گواردیۆلا چەندین جار جەختی لەسەر گرنگی سەبرگرتن لە گەڕانەوەی یاریزانە پێکاراوەکان کردووەتەوە، بارودۆخی شەرقیش لەوە بێبەری نییە.