ئێستا؛ ئامانجێکی سەرەکی ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە
هەموو شتێک کۆتایی هاتووە..

یاریگا –
ویلیام سالیبا، بەرگریکاری فەڕەنسی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ نوێدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، ویلیام سالیبا لەگەڵ ئارسیناڵ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و لە چەند رۆژی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە نوێدەکاتەوە.
بەرگریکارە 24 ساڵانییەکە تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ئارسیناڵ هەیە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکاتەوە.
🚨 EXCLUSIVE: William Saliba commits future to Arsenal by agreeing new long-term contract. 24yo centre-back entered final 2yrs of previous deal + Real Madrid among suitors. But France int’l wanted #AFC stay & expected to sign in coming days @TheAthleticFC https://t.co/rXHsN2hwhi
— David Ornstein (@David_Ornstein) September 25, 2025
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە یانەی ریال مەدرید چاوی لەسەر سالیبایە و خوازیارە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، بەڵام ئەستێرەکەی گەنەرز بڕیاریداوە لە یانەکەی بمێنێتەوە و پەیوەندی بە ریال مەدرید ناکات.
ئارسیناڵ لە هاوینی ساڵی 2019 لە تەمەنی 18 ساڵیدا، سالیبای لە سانت ئیتیان گواستەوە و ئێستا یەکێکە لە دیارترین بەرگریکاری ئەوروپا.
بەر لەوەی ببێتە بەرگریکارێکی سەرەکی لە یانە لەندەنییەکە، سالیبا بە خواستن یاریی بۆ یانەکانی نیس و مارسیلیا کردووە.