
یاریگا –
بارسێلۆنا بەفەرمی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یارییەکەی ریال ئۆڤیێدۆ راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025 بارسێلۆنا کاتژمێر 22:30 بەکاتی هەولێر لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی لالیگا دەبێتە میوانی ریال ئۆڤیێدۆ و لامین یامال، ئەستێرەی تیپەکە بەهۆی پێکان بەشداریی ئەم یارییەش ناکات.
جیا لە لامین یامال هەریەکە لە یاریزانان، گاڤی، باڵدێ، شتیگن و فێرمین لۆپێز بەهۆی پێکان بانگهێشت نەکراون.
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان؛
گۆڵپارێزان؛ گارسیا، چێزنی، ئالەر.
بەرگریکاران؛ ئاراوخۆ، کوبارسی، کریستینسن، جێرارد مارتین، کوندێ، ئێریک گارسیا، جۆفری.
ناوەڕاستکاران؛ پێدری، کاسادۆ، ئۆلمۆ، دی یۆنگ، بێرناڵ، درۆ.
هێرشبەران؛ فێران، لیڤاندۆڤسکی، رافینیا، راشفۆرد، بەرداخچی، درۆ فێرناندێز.
بارسێلۆنا لەم وەرزەی لالیگا پێنج یاریی کردووە، چوار یاریی بردووەتەوە و یارییەک یەکسانبووە.