Loading...
ئینگلتەرا

ئەفسانەکەی لیڤەرپوول دەگەڕێتەوە لاکێشەی سەوز

Yariga App

یاریگا –

ستیڤن جێرارد، ئەفسانەی لیڤەرپوول، وەکوو بژاردەیەکی جدی بۆ راهێنەرایەتی رێنجەرز سەیر دەکرێت.

لەکاتێکدا هاندەرانی رێنجەرز رۆژ بە رۆژ لە روسیل مارتنی راهێنەری ئێستای یانەکە بێزار دەبن، جارێکی دیکە ناوی جێرارد بە رێنجەرز بەسترایەوە. هەرچەندە راهێنەرە ئینگلیزەکە لەم کۆتایی هەفتەیەدا بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر هێبەرنیەن مسۆگەر کرد، بەڵام پێگەی هێشتا ناجێگیرە.

لەگەڵ یارییە گرنگەکانی بەرامبەر خێنک و لیڤینگستن لە پێنج رۆژی داهاتوودا لە خولی نایابی سکۆتلانددا، چارەنووسی مارتن بە پەتێکەوە بەندە. بەدەستنەهێنانی ئەنجامی دڵخۆشکەر دەتوانێت کاریگەری راستەوخۆی لەسەر داهاتووی ئەم راهێنەرە هەبێت.

رۆژنامە ئینگلیزییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەکاتێکدا زۆر ناو وەکوو شوێنگرەوەی روسیل سەیر دەکرێن، بەڵام تاکە ناوێک کە بە جددی لەبەرچاو دەگیرێت ستیڤن جێراردە. ئەفسانەکەی لیڤەرپوول، کە توانی یەکەم نازناوی خول بۆ رێنجەرز لە دوای دابەزینی لە ساڵی 2012 بەدەست بهێنێت، ئێستا بێ یانەیە و ئازادە بگەڕێتەوە بەریتانیا. جێرارد لە هاویندا نزیک بوو لەوەی پەیوەندی بە یانەکەی گلاسکۆوە بکات بەڵام بارودۆخی کەسی لەوکاتەدا رێگری لە گەڕانەوەی کرد. ئێستا لەگەڵ گۆڕانی دۆخەکەی، بیرۆکەی گەڕانەوەی بۆ ئیبرۆکس لە جاران راستەقینەتر دەردەکەوێت.

ئەگەری گەڕانەوەی بۆ یانەی رنجەرز نوێترین کارە کە بە ناوی جێراردەوە پەیوەست کراوە. برایان رۆبسۆن، یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتدیش پێشتووتر پێشنیاری جێراردی کردبوو تاوەکوو پۆستی راهێنەری ریکسهام وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button