Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

وەین روونی: کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوشێوەی نییە و زۆرم خۆشدەوێت

روونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کریستیانۆ ئاساییدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

وەین روونی، ئەفسانەی مانچێستەر یونایتد پەیوەندییەکانی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاسایی دەکاتەوە و ستایشێکی زۆری ئەفسانە پۆرتوگالییەکە دەکات.

ریۆ فێردینان، بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و ئەفسانەی مانچێستەر یونایتد لە ئەڵقەی ئەمجارەی پۆدکاستەکەی میوانداری وەین روونی هاوڕێی کردووە و لە بەشێکی گفتوگۆکانیان قسە لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن و روونی هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ رۆناڵدۆ ئاسایی بکاتەوە.

وەین روونی لە دەستپێکی قسەکانی ئاماژەی بەوە کردووە، خەڵکی هەڵەن کە وادەزانن ئەو رقی لە کریستیانۆیە، بەڵکو بەپێچەوانەوە پەوەندییەکی پتەو لەنێوانیان هەیە.

خەڵکی وادەزانن من کریستیانۆم خۆشناوێت، با راستگۆبین کاتێک ئاوڕ لە مێژووی تۆپی پێ دەدەیتەوە دەبینیت کریستیانۆ یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو و زۆرترین کاریگەری لەسەر تۆپی پێ هەبووە.

خەڵکی هەڵەن کە وادەزانن من رقم لێیەتی، کریستیانۆم خۆشدەوێت، یاریزانێکی بلیمەتە و زۆر سەرسوڕهێنەرە، زۆرم خۆشدەوێت، دڵنیام خەڵکی نازانن ئێمە چەند لەیەکدی نزیکین.

کریستیانۆ لەدوایین سێ وەرز گۆڵکاری خولی سعوودی بووە. لەهەرکوێ بێت هەر گۆڵکارە، بەڕاستی من مێسیم خۆشدەوێت حەزم لە شێوازی یارییکردنییەتی، تەنیا لەبەر ئەوەی گووتم مێسی کەمێک لە کریستیانۆ باشترە، خەڵکی بڕوایان من ڕقم لە رۆناڵدۆیە، بەڵام ئەوە هەڵەیە من تەنیا کەمێک زیاتر یارییکردنی مێسیم بەدڵە، بەڵام کریستیانۆ هێشتا بلیمەتترین یاریزانە.

وەین روونی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی سەرسامی خۆی بە عەقڵییەتی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە دەردەبڕێت و بە یاریزانێکی تاک و دووبارە نەبووەوە وەسفی دەکات.

کریستیانۆ خاوەن عەقڵییەتێکی سەرسوڕهێنەرە، من تەنیا دەمویست ببمە پاڵەوانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ و بیرم لە باڵۆن دۆر و شتی دیکە نەدەکردەوە، تەنیا دەمویست یارییەکان ببەینەوە، بەڵام کریستیانۆ جیاواز بوو، شتی زیاتری دەویست و هیچ یاریزانێک هاوشێوەی کریستیانۆ نییە، بەردەوام تینووی هەموو نازناوەکانە، عەقڵییەتی کریستیانۆ لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و هیچ کەس لەو ناچێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و وەین روونی لە 2003 تاوەکو 2009 بەیەکەوە لە مانچێستەر یونایتد یارییانکرد، لەماوەی شەش وەرزدا سێ نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی قەڵخانی ئینگڵتەڕا، جامێکی یەکێتی ئینگڵتەڕا و جامێکی خولی ئینگڵتەڕایان بۆ یانەکە بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button