
یاریگا –
جیۆڤانی لیۆنی، بەرگریکاری لیڤەرپوول بەهۆی پێکانێکی کوشندە چەند مانگێک دووردەکەوێتەوە.
شەوی رابردوو 23ـی ئەیلوولی 2025 لیڤەرپوول لە یارییەکانی جامی کاراباو رووبەڕووی ساوسامپتن بووەوە و 2-1 یارییەکەی بردەوە. بەڵام لە خولەکی 81 گورزێکی کوشندەی بەرکەوت و جیۆڤانی لیۆنی بەرگریکاری لاوی یانەکە تووشی پێکانێکی سەخت بوو.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، پاش پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە بەستەری ئەژنۆی جیۆڤانی لیۆنی پچڕاوە، بەرگریکارە ئیتاڵییەکە بەهۆی ئەو پێکانە سەختە چەند مانگێک دادەبرێت.
🚨⚠️ Liverpool centre back Giovanni Leoni has torn his ACL and will be out for several months.
After excellent debut in League Cup last night with also Arne Slot very happy, an unlucky injury for Leoni who will try to be back before the end of the season. pic.twitter.com/TWFvj5jKfY
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 24, 2025
بەرگریکارە 18 ساڵانییەکە لەم هاوینە لە پارمای ئیتاڵییەوە بەبڕی 31 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و تاوەکو هاوینی 2031 گرێبەستی لەگەڵ رێدز هەیە.
لیۆنی شەوی رابردوو یەکەم یاریی بە درێسی لیڤەرپوول کرد، 81 خولەک یاریی کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بەڵام هەرزوو پێکان بەرۆکی گرت و نزیکەی نۆ مانگ دادەبڕێت.