Loading...
ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رائول گۆنزالێز خۆی پێشکەشی یانەیەکی بۆندسلیگا دەکات

Yariga App

یاریگا –

رائول گۆنزالێزی هێرشبەری پێشووی ریال مەدرید و ئیسپانیا وەک پاڵێوراوێک بۆ پۆستی راهێنەرایەتی مونشنگلادباخ دەستنیشانکرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، باس لەوە دەکرێت کە بریکاری رائول، خینس کارڤاخال، پێشنیارێکی پێشکەش بە مونشنگلادباخ کردووە تاوەکوو بریکارەکەی ئەرکی راهێنەرایەتی یەم یانەیە بگرێتە ئەستوو. گلادباخ دوای چوار یاری و دوو خاڵ لە پلەی 17ی بۆندسلیگادایە و دۆخی یانەکە ناجێگیرە.

رائول، تا هاوینی رابردوو و بۆ ماوەی شەش وەرز راهێنەری تیپی دووەمی ریال مەدرید بووە، پێشتریش پەیوەندی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکانەوە هەبووە، دیارترینیان شاڵکە بووە. هەروەها لە سەرەتای ئەم وەرزە بەر لە پەیوەندی کردنی تێنهاخ بە لیڤەرکوزنەوە وەکوو بژاردەیەک بۆ راهینەرایەتی کردنی یەم یانەیە سەیر دەکرا.

سەرەڕای ئەنجامە نالەبارەکانی گلادباخ، بەڵام تا ئێستا یانەکە هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ هیچ راهێنەرێکی دیکە نەکردووە، پشتگیری تەواوی راهێنەری ئێستایان ئیڤگن پۆلانسکی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button