
یاریگا –
کاتی بەڕێوەچوونی یەکەم یاریی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە وەرزی 2025/2026 ئاشکرا دەکرێت.
بەشێوەیەکی فەرمی لە 26ـی ئۆکتۆبەری 2025 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی دەیەمی لالیگا میوانداری بارسێلۆنا دەکات و یارییەکە کاتژمێر 17:15 بەکاتی هەولێر لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.
ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگا شەش یاریی کردووە و هەر شەش یارییەکەی بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی هەژدە خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.
بارسێلۆناش لەکۆی پێنج یاریی خاوەنی چوار بردنەوە و یەکسانبوونێکە، ئەمشەویش لە گەڕی شەشەمی خولەکە دەبێتە میوانی ریال ئۆڤیێدۆ.