
یاریگا –
پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی دهۆک بەردەوامە و 10 کەس خۆیان بۆ دەستەی کارگێڕی کاندیدکردووە.
عەبدوڵا جەلال، سەرۆکی پێشووی یانەی دهۆک یەکەم وەکو یەکەم بەربژێر خۆی ناساند و دەرفەتی دووبارە هەڵبژاردنەوەی لە هەموویان زیاترە.

عەبدوڵا جەلال مستەفا؛ هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە پەروەردەی وەرزشی – زانکۆی دهۆک. پێشتر یاریزانی تێنسی سەر زەوی یانەکە بووە و نزیکەی شەش ساڵیش سەرۆکی یانەکە بووە.

جاسم محەمەد حاجی؛ ئەستێرەی پێشووی یانەی دهۆک و هەڵبژاردەی عێراق بووە. جاسم لە دەستەی کارگێڕی پێشووی یانەکە پۆستی سکرتێری هەبووە.
یوسف رەشید سەعید؛ هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە وەرزش – زانکۆی دهۆک. پێشتر یاریزانی کاراتێ بووە.

دلین کەمال جەلال؛ ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تۆپی پێیە، هەروەها راهێنەری تیمی خانمانی دهۆک بووە.
رێگر ئەحمەد سلێمان؛ هەڵگڕی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پەروەردەی وەرزشی، هەروەها ناوبژیوانی تێنسی سەرمێزە و پێشتریش ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بووە.

خالید محەمەد عەبدولهادی؛ ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بووە.

هۆشیار فەریق محەمەد؛ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانکۆی دهۆک، ناوبژیوانی بایسکلسوارییە لە عێراق و ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بووە.

عەلی مستەفا ساڵح؛ راهێنەر و یاریزانی پێشووی تێنسی سەرمێزە.

میللەت جەمال نووری؛ ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک.

خالید مووشیر ئیسماعیل؛ کاپتنی پێشووی یانەی دهۆک و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، ئەندامی دەستەی کارگێڕی پێشووی یانەی دهۆک بووە.