
یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر لێڤانتی دەربڕی.
شەوی رابردوو لێڤانتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات.
لە دوای یارییەكە چابی ئاڵۆنسۆ گوتی:
تەنیا بیرم لەم یارییە دەكردەوە، دواتر بیر لە دێربی دەكەینەوە، ڤینیسیۆس نمایشێكی زۆر جوانی كرد و جیاوازی لە یارییەكەدا درووستكرد.
ئێمە لە قۆناخێكی گەشەگردن و بنیاتنەرداین، تەنیا 51 رۆژ تێپەڕیوە، هێشتا كاری زۆرمان هەیە، بنكەیەكی تۆكمە دا ئەنێین بۆ ركابەرییكردن لە خول و چامپیۆنزلیگ، زۆرێک لە یاریزانەكان هەست بە پاڵنەر و پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان خۆیاندا دەكەن، بەڵام شتانێک هەیە دەبێت باشتری بكەین.
خۆمان بۆ یاریی دێربی بە باشی ئامادە دەكەین، چونكە مانای ئەو یارییە دەزانین، لەگەڵ ئەو وروژاندنەی كە پەیوەندی بەو یارییەوە هەیە.
ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە پێش بارسێلۆنای دووەمەوە دێت.