
یاریگا –
یاریزانێکی ریال مەدرید لە ماوەیەکی ئێجگار کەمدا نرخی فڕیوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی TEAMtalk, نرخی ئالڤارۆ کارێراسی یاریزانی نوێی ریال مەدرید بۆ زیاتر لە 13 هێندە بەرز بووەتەوە.
کارێراس کە ئێستا تەمەنی 22 ساڵە، پێشتر لە ماوەی نێوان 2017-2020 هەر لە تیمەکانی خوارووی یانە شاهانەکە بوو پێش ئەوەی رووبکاتە مانچێستەر یونایتد. دواتر لە ساڵی 2022 سەرخرا بۆ تیمی یەکەمی یانە ئینگلیزیەکە، بەڵام تا 2024 کە بە بڕی تەنها 6 ملیۆن یۆرۆ بە بێنفیکا فرۆشرا، چەندین جار بەخواستن نێردرایە دەرەوە.
بەگریکارە ئیسپانیەکە لەم هاوینە بە گرێبەستێکی 50 ملیۆن یۆرۆیی گەڕایەوە یانە مەدریدیەکە و هەرزوو پێگەی سەرەکیی لە لای ڕاست وەرگرت.
سەرچاوەکە نووسیویەتی کە ئێستا ریال نرخی کارێراس بە 80 ملیۆن یۆرۆ دەزانێت. ئەوەش واتا زیاتر لە 13 هێندەی نرخەکەی لەچاو ساڵی پار کاتێک مان یونایتد بە بێنفیکای فرۆشت.
💣🚨🚨INFO: Manchester United sold Carreras to Benfica in 2024 for just €6M.
One year later, he moved to Real Madrid for €50M.
Madrid now believe €80M is a fair valuation for the defender.
Ten Hag deserves to be arrested just for this mistake alone! 😭 pic.twitter.com/EGLN9998cH
— mufcytp (@mufcytp) September 23, 2025