Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

هاندەرانی بارسێلۆنا هەواڵێکی شۆکهێنەریان پێگەشت

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی بارسێلۆنا هەواڵێکی ناخۆشیان پێگەشت لەبارەی پێکانی یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی یانەکەوە.

بەگوێرەی راگەیاندنی فەرمی بارسا، یانەکە گورزێکی کاریگەری بەردەکەوێت بەهۆی دوورکەوتنەوەی گاڤی بۆ ماوەیەکی ئێجگار درێژ کە ئەمڕۆ لە ئەژنۆیدا نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدرا.

پێکانەکەی گاڤی هەمان پێکانی وەرزی رابردووە کە بەهۆیەوە 11 مانگ لە یاریکردن دابڕا.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو یاریزانە بۆ ماوەی 4-5 مانگ دادەبڕێتەوە. بەوەش لە کۆتا چەند مانگی ئەم وەرزە دەگەڕێتەوە کە  دەکاتە پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2026. بەوەش گومان دەکەوێتەسەر بەشداریکردنی لەو مۆندیاله بە درێسی ئیسپانیاوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button