
یاریگا –
بارسێلۆنا یاریگای یاریی بەرامبەر ریال سۆسێدادی دیارییكرد.
وا بڕیارە رۆژی 28 مانگ بارسێلۆنا لە گەڕی حەوتەمی لالیگا میوانداری ریال سۆسێداد بكات.
𝗙𝗖 𝗕𝗮𝗿𝗰𝗲𝗹𝗼𝗻𝗮 𝗼𝗳𝗳𝗶𝗰𝗶𝗮𝗹 𝘀𝘁𝗮𝘁𝗲𝗺𝗲𝗻𝘁
— FC Barcelona (@FCBarcelona) September 23, 2025
هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یاریگای مۆنجویكی وەک یاریگای رووبەرووبوونەوەی نێوان بارسێلۆنا و ریال سۆسێدادی دەستنیشانكرد.
بارسێلۆنا بەهۆکاری جیاواز نەیتوانیوە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی یاریگای کامپ نۆ لە کاتی خۆیدا تەواو بکات.
تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەکی دیارییکراو بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی بارسا لە کامپ نۆ دیاریینەکراوە، بەڵام لەوانەیە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، جارێکی دیکە ببێتەوە هێلانەی بارسا.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوە دێت.