
یاریگا –
دێمبڵی باڵۆن دۆری ٢٠٢٥ی بردەوە و بە گریانەوە دایکی بانگهێشتی شانۆ کرد
ئەستێرە و هێرشبەری فەرەنسیی یانەی پاریس سانجێرمان، عوسمان دێمبڵی، دوای کێبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ ئەستێرەی ئیسپانیی یانەی بارسێلۆنا، لامین یەماڵ، بە فەرمی خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ ساڵی 2025 بەدەستهێنا.
لە ساتەوەختێکی پڕ لە هەستدا، ئەستێرە فەرەنسییەکە بە گریانەوە ئاهەنگی بردنەوەی خەڵاتەکەی گێڕا و داوای لە دایکی کرد کە سەربکەوێتە سەر ستهیج بۆ ئەوەی لەو ساتە مێژووییەدا لە تەنیشتی بێت، وەک رێزێك بۆ ڕۆڵە گەورەکەی لە ژیانیدا.
دایکی دێمبڵی کێیە؟ پاڵەوانە ڕاستەقینەکەی پشت سەرکەوتنەکان
فاتیمە عوسمان دێمبڵی، دایکی عوسمان دێبملیه، خاوەنی وڵاتنامهی فەرەنسییە و بە رەچەڵەک خەڵکی مۆریتانیایه، ئەو بە کەسایەتییەکی سەرەکی لە پشت سەرکەوتنەکانی کوڕەکەیەوە دادەنرێت.
فاتیمە دێمبڵی، کۆڵەکەی سەرەکیی ژیانی عوسمان بووە، ئەو وەک فرۆشیارێکی گەڕۆک کاری کردووە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی خێزانەکەی دابین بکات و یەکەم پاڵپشتی کوڕەکەی بووە لە هەوڵەکانیدا بۆ گەیشتن بە خەونی بوون بە یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێ.
ههرچهنده عوسمان باوكی له ژیان ماوه، بهڵام دێمبڵی هێشتا منداڵ بووە، دایكی و باوكی جیابوونەوەکە، دایکی (فاتیمە) ئەرکی سەرەکیی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی عوسمان و خوشک و براکانی گرتووەتە ئەستۆ، ئەمەش هۆکاری سەرەکییە کە بۆچی هەمیشە رۆڵی دایکی زۆر دیارترە و دێمبڵی بەردەوام وەک پاڵەوانی ژیانی باسی دەکات، چونکە لە نزیکەوە شاهیدی ئەو هەموو قوربانیدان و ماندووبوونەی بووە کە دایکی لەپێناو ئەودا داویەتی.
“دایکم پاڵەوانی ڕاستەقینەیە”
فاتیمە لە منداڵییەوە کاروباری کوڕەکەی بەڕێوەبردووە و ئاراستەی کردووە، ئەو ئیلهامبەخش و هاندەری سەرەکیی بووە و بە شێوەیەکی باش پەروەردەی کردووە، سەرەڕای ئەوەی لە ناوچەی نۆرماندی دەژیان کە بە توندوتیژیی گەنجان ناسرابوو، دایکی توانیویەتی کوڕەکەی لە لادان و هەڵە بپارێزێت.
عوسمان دێمبڵی، براوەی باڵۆن دۆر، هەمیشە دایکی وەک پاڵەوانی راستەقینە وەسف دەکات و ستایشی قوربانیدانە گەورەکانی دەکات، ئەو ئاشکرای کردووە کە دایکی ڕۆژانە لەگەڵیدا چووە بۆ ڕاهێنانەکان، سەرەتا لە یانەی مادلین ئێڤریۆ و دواتریش لە ئەکادیمیای یانەی ڕێن بووه.
ئەستێرەکەی پاریس سان جێرمان دەڵێت:
“من دەمبینی دایکم چۆن لە پێناوی مندا ماندوو دەبێت، ئەمەش وای لێکردم کە بە بههێزی کار بکەم بۆ ئەوەی سەربکەوم و بیکەمە جێگەی شانازیی خۆی.”
هەروەها دایکی لە کاتی هاوسەرگیرییەکەشیدا لە ساڵی 2021 لەگەڵ ڕیما ئیدبوزی مەغریبی، لە تەنیشتی بووە و ڕەزامەندیی لەسەر هاوسەرگیرییەکە داوە.