Loading...
عێراقگرنگترین

فیفا بڕیارێک لە دژی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەردەکات

ناچار بە خەرجکردنی بڕی دوو ملیۆن دۆلار کراوە

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ بڕیارێک لە دژی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەدات.

بەگوێرەی دوو سەرچاوەی میدیایی عێراقی جیاواز، فیفا بە نووسراوێکی فەرمی، یەکێتیی تۆپی پێی عێراقی لە خەرجکردنی شایستەکانی دارایی خێسوس کاساس، راهێنەری پێشووی عێراق ئاگادارکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە بەردەستەکان، لێژنەی کاروباری یاریزان و راهێنەرانی فیفا، نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کردووە و بە خەرجکردنی دوو ملیۆن دۆلاری پابەندکردووە.

کاساس و یاریدەدەرانی لە ماوەی رابردوودا بە فەرمی سکاڵایان لە دژی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق تۆمارکرد.

بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکان بێت، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ناچارکراوە بڕی 550 هەزار دۆلار بە کاساس بدات و بڕی 450 هەزار دۆلاری دیکەش لەسەر یاریدەدەرانی کاساس دابەش بکات.

ناچارکردنی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە خەرجییەکان بریتییە لە شایستەی دارایی (مووچەی مانگانەی) کاساس و یاریدەدەرانی تاوەکو ساڵی 2027.

بابەتی زیاتر

Back to top button