Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئاشکرابوو؛ فلیکس سزای راشفۆردی داوە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک سزای بەسەر مارکوس راشفۆرددا سەپاندووە بەهۆی پابەندنەبوونی ئەو یاریزانە ئینگلیزیەی بارسێلۆنا.

راشفۆرد بەخواستن لە مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە بارساوە کرد و هەرزوو ئاستی خۆی لەگەڵ بلاوگرانا پیشاندا. خاوەنی ئەسێستیکە لە خولی ئیسپانی و، 2 گۆڵ و ئەسێستێک لە چامپیۆنزلیگ. بەڵام لە یاریی رابردووی کاتالوونیەکان کە تێیدا 3-0 لە خیتافییان بردەوە، راشفۆرد کورسینیشین کرابوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی ESPNی وەرزشیی، سەرەکیی نەبوونی مارکوس لەو یارییە بە بڕیارێکی فلیک بووه وەک سزادانی بەهۆی پابەندنەبوون بە کاتەوە.

فلیک راهێنەرێکی توند مامەڵەیە بۆ پەیوەستکردنی یاریزانەکانی بە کاتەوە، پێشتریش هەر لەم مانگەدا رافینیای بە هەمان هۆکار سزادا.

هۆکاری نەبوونی رافینیا لە پێکهاتەی سەرەکیی بەرامبەر ڤالێنسیا ئاشکراکرا

سەرچاوەکە ئەوەی نووسیوە کە راشفۆرد تەنها 2 خولەک دواکەوتووە بۆ کۆبوونەوەی پێش یارییەکەی خیتافی، لەپای ئەوە، هانزی فلیک بە سەرەکیی یاریی پێنەکردووە.

راشفۆرد لە خولەکی 46 لەجێی رافینیا خرایە یارییەکەوە کاتێک ئەنجامەکە هێشتا 2-0 بوو.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button