
یاریگا –
چانسێکی گەورە بۆ کەریم بنزیمە هاتووەتەپێشەوە بگەڕێتەوە بۆ یارییکردن لە ئەروپا و بەتایبەت لە یانەیەکی بەشدار لە چامپیۆنزلیگ.
بنزیمە کە ئێستا لەگەڵ ئیتیحادی سعوودی یاریی دەکات، لەگەڵ ئەو یانەیەش ئاستە گۆڵکارییەکەی خۆی پیشاندەدات و توانی بیانکات بە پاڵەوانی خولی نێوخۆیی ئەو وڵاحە و جامی شای سعوودیە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی Goal، جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری نوێی بێنفیکا بنزیمەی دەوێت.
چەند رۆژێ بەرلە ئێستا مۆرینیۆ ئەرکەکەی لە یانەی وڵاتەکەی گرتەدەست. بێنفیکا بەشدارن لە چامپیۆنزلیگ و راهێنەرە پۆرتوگالیەکەش دەوێ سوود لە ئەزموونەکانی کەریم ببینێت، کە پێشتریش لە ریال مەدرید پێکەوەبوون، بۆ ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە.