Loading...
ئیسپانیافه‌ره‌نسا

ریال مەدرید بیر لە ناردنی نوێنەرێک بۆ ئاهەنگی باڵۆن دۆر دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بیر لە ناردنی ئیمیلیۆ بوتراگینۆ وەکوو نوینەری یانەکەیان بۆ ئاهەنگی باڵۆن دۆر دەکاتەوە.

دوای رووداوەکانی وەرزی رابردوو، پەیوەندی ریال مەدرید لەگەڵ فرانس فوتبۆڵ تێکچوو. کاروانی یانە مەدریدەکە خەریکی ئامادەکاری بوو بۆ گەشتکردن بۆ پاریس، کاتێک زانیان رۆدری تۆپە ئاڵتوونیەکە دەباتەوە، بڕیاریاندا گەشت نەکەن و ئاهەنگەکە بایکۆت بکەن.

سەرەڕای ئەوەی سێ نوێنەری ریال مەدرید لەنێو پاڵێوراوانی خەڵاتەکەدان، بایکۆتی باڵۆن دۆر بۆ ئەمساڵیش بەردەوامە. رێکخەرانی مەراسیمەکە و بەرپرسانی فرانس فوتبۆڵ لەم دواییانەدا کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ کارگێڕانی ریال مەدرید کرد بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکە، بەڵام بێ سوود بوو، هەرچەندە ئێستا باس لەوە دەکرێت کە رەنگە لۆس بلانکۆس نوێنەرێک بۆ مەراسیمەکە بنێرێت.

ئیمیلیۆ بوتراگینۆ، ئەفسانە و بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی ریال مەدرید

خۆسێ لویس سانچێز، رۆژنامەنووسی نزیک لە ریال مەدرید، لە بەرنامەی ئێل چیرینگویتۆدا ئاشکرا کرد و رایگەیاند، یانەکە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکات و رەنگە ئیمیلیۆ بوتراگینۆ، ئەفسانەی یانەکە و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئێستای ریال مەدرید، گەشت بکات بۆ پاریس بۆ ئەوەی ریال مەدرید بێ نوێنەر نەمێنێتەوە و کارۆلین وێر یاریزانی تیپی خانمانی ریال مەدریدیش بەشداری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button