Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی راگەیاند

گورزێکی کاریگەر

Yariga App

یاریگا –

فێرمین لۆپێز، ئەستێرەی ئیسپانی بەهۆی پێکان نزیکەی مانگێک دادەبڕێت.

شەوی رابردوو 21ـی ئەیلوولی 2025 بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی لالیگا میوانداری خێتافی کرد و 3-0 یارییەکەی بردەوە. بەڵام گورزێکی کاریگەر بەر یانە کاتالوونیەکە کەوت و فێرمین لۆپێز بەهۆی پێکان بە گریانەوە یاریگای جێهێشت.

بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە ئاشکرایکردووە، ماسوولکەی حەوزی چەپی فێرمین لۆپێز تووشی پێکان بووە و بەو هۆیە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.

ناوەڕاستکارە 22 ساڵانییەکە بەهۆی ئەو پێکانە لە چوار یاریی داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت و تاوەکو 18ـی ئۆکتۆبەر یاریی بۆ یانەکەی ناکاتەوە.

ئەو یارییانەی فێرمین لۆپێز لێیان دادەبڕێت؛

25ـی سێپتێمبەر بەرامبەر ریال ئۆڤیدۆ
28ـی سێپتێمبەر بەرامبەر ریال سۆسیداد
1ـی ئۆکتۆبەر بەرامبەر پاریس سانجێرمان
5ـی ئۆکتۆبەر بەرامبەر سێڤییا

پاشان بەهۆی یارییە نێودەوڵەتییەکان یاریی یانەکان دەوەستێت و فێرمین لە 18ـی ئۆکتۆبەر لە یاریی بەرامبەر جیرۆنا دەگەڕێتەوە.

هاوکات گاڤی، ئەستێرەی لاوی یانەکە هێشتا لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە، بەگوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامەنووسی ئیسپانی فێرناندۆ پۆلۆ، گاڤی بەهۆی پێکانەکەی بۆ ماوەی پێنج هەفتەی دیکە دووردەکەوێتەوە.

بارسێلۆنا بەفەرمی راگەیاند ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ گاڤی کراوە، سبەی جارێکی دیکە پشکنینی وردی جومگەیی بۆ دەکرێت و لە بەیاننامەیەک ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button