
یاریگا –
یانەی هەولێرله خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق دوو سەرکەوتنی یەک لەدوای یەک، به‌ده‌ستهێناوه، هێشتا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ وەرزی نوێ وەرنەگرتووە.
ئەم دەستپێکە ئاگرینە، لە کاتێکدایە کە خەزێنەی یانەکە بەتاڵە و هێشتا چاوەڕێی به‌ڵێن و پشتیوانیی ئەم وەرزەیە.
دوای کۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو، یانەی هەولێر قۆناخێکی نوێی بە گۆڕانکاری لە دەستەی کارگێڕیدا دەستپێکرد، ئەم هەنگاوە هیوا و چاوەڕوانییەکی زۆری لەلای هاندەران دروست کرد کە کێشە داراییە درێژخایەنەکانی یانەکە چارەسەر بکرێن و پشتیوانییەکی شایستە بۆ یانەکە دابین بکرێت. بەڵێنەکان زۆر بوون؛ لە دابینکردنی بودجەیەکی گەورەوە تا چارەسەرکردنی قەرزە کەڵەکەبووەکان.
بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، تاوەکو ئێستا، هیچ کام لەو بەڵێنانەی بە یانەکە دراون جێبەجێ نەکراون، ئەو بڕە پارەیەی کە بەم دواییانە گەیشتووەتە یانەکە نزیکەی 700 ملیۆن دینار بووه، تەنها پاشماوەی بودجەی وەرزی رابردوو بووە و بۆ دانەوەی قەرز و شایستە داراییەکانی وەرزی ڕابردووی یاریزانان تەرخان کراوە.
یانه‌ی هه‌ولێر به گیرفانی به‌تاڵ مێركاتۆی هاوینه‌ی ده‌ستپێكرد، یانەکە گرێبەستی شه‌ش یاریزانی نوێكرده‌وه هه‌روه‌ها 17 یاریزانی نوێی بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه، كه شه‌ش یاریزانیان پیشەگەر بوون، سه‌رۆكی یانه‌كه پێشه‌كی گرێبه‌سته‌كانی دابینكردوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی یاریگا تێچووی مێركاتۆی هاوینه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر نزیكه‌ی پێنج ملیار و نیوه، له‌و بڕه پاره‌ی بۆ یانه‌كه هاتووه كه 700 ملیۆن دیناری وه‌رزی رابردوو بووه، بۆ ئه‌م وه‌رزه خه‌رج نه‌كراوه، یانه‌كه چاوه‌رێی بهڵێنهكانه بۆ ئه‌وه‌ی شایسته و مووچه‌ی و پێشه‌كی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان بدات، كه تاكو ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ پێدانی به‌شێك له شایسته داراییه‌كانی یانه‌كه دیارنیه.
به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ی به‌رۆكی یانه‌كه‌ی گرتووه، سەفین کانەبی ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی، ئەو ئاشکرای کرد کە سەرەڕای ئەو بەڵێنە زۆرانەی کە بە کارگێڕیی نوێی یانەکە دراون بۆ دابینکردنی بودجە و پشتیوانیی دارایی، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکراون نووسیویه‌تی،
تێناگەم کێ پشتگیری دارایی یانەی هەولێر دەکات؟ لە کاتێک هەموو یانەکانی عێڕاق بە ملیارات وەردەگرن یانەی هەولێر پشتگوێ خراوە و کەس ئاوڕی لێناداتەوە ئەگەر کەیفتان بە دەستەی کارگێڕی یانەکەش نایەت ئەوا پارە بۆ یانەکەیە دابین بكه‌ن و هاوکاری یانەکە بکەن ناچێتە گیرفانی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی .
هاندەرانی هەولێر لە کاتێکدا شانازی بە پێشەنگیی یانەکەیانەوە دەکەن، لە هەمان کاتدا بە نیگەرانییەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن و هیوادارن کە پشتیوانییەکانیش وەک ئەنجامەکانی ناو یاریگابن و یانه‌كه وه‌كو پێشتر نه‌گه‌رێته‌وه نێو كێشه داراییه‌كان.