Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا وادەی گەڕانەوەی نەورۆز بۆ ئانفیڵدەکەی کوردستان ئاشکرا دەکات

كاره‌كانی یاریگاكه‌ ته‌واو بووه‌

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز بە دۆخێکی جیاوازدا تێپەڕی، یانەکە نه‌یتوانی یارییه‌كانی سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م هانده‌رانی و له‌ ئانفڵێده‌كه‌ی كوردستان بكات.

هۆکاری سەرەکیی ئەمەش، ئاماده‌نه‌بوونی چیمه‌نی یاریگاكه‌ و كارێكی كه‌می یاریگاكه‌ بوو، کارەکان گەیشتوونەتە کۆتایی.

دەستەی کارگێڕیی یانەی نەورۆز بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتیی یاریگاکەیان و گونجاندنی لەگەڵ ستانداردە نوێیەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بڕیاریاندا چیمەنی یاریگاکە به‌ ته‌واوی ئاماده‌بكه‌ن، ئەم پرۆسەیە پێویستی بە کات هەبوو، هەر بۆیە یانەکە نەیتوانی لە یارییەکانی سەرەتای وەرزدا میوانداریی رکابەرەکانی له‌ یاریگای خۆی بکات.

دەستپێکی وەرز و  ئەنجامی جیاواز لە دوو یاریی یەکەمدا

یانەی نەورۆز تا ئێستا دوو یاریی لە خولەکەدا كردووه‌ له‌ گەڕی یەکەم  لە یاریگای دهۆک به‌رامبه‌ر كاره‌با یاریی كرد، بەڵام وەک یاریگای نەورۆز هەژمار دەکرا، نه‌ورۆز سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمار كرد، لە گەڕی دووەمدا، یانەکە رووبەڕووی نەفتی میسان بووەوە ئه‌م یارییه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بوو تووشی شکست هات.

نه‌ورۆز خاوه‌نی سێ خاڵه‌ له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ریزه‌نده‌ و چوار گۆلی لێكراو چوار گۆڵی تۆماركردووه‌.

دوو یاریی گرنگ پێش گەڕانەوەیان

پێش ئەوەی هاندەرانی نەورۆز چاویان بە یانەکەیان لە ئانفێڵدەکەی کوردستان بكه‌وێته‌وه‌، یانەکە دوو یاریی زۆر گرنگ و قورسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی هه‌یه‌.

نه‌ورۆز له‌ گه‌ڕی سێیه‌م به‌رامبه‌ر شوڕته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یاریی ده‌كات، ئەم یارییە بە یەکێک لە قورسترین یارییەکانی وەرز دادەنرێت، چونکە شوڕتە پاڵەوانی وەرزی رابردووە و یەکێکە لە بەهێزترین یانەکانی عێراق.

له‌ گەڕی چواره‌م له‌ یاریگای زاخۆ به‌رامبه‌ر زاخۆ یاریی ده‌كات و  ئه‌م یارییه‌ش بۆ تیپه‌كه‌ی سلێمانی ئاسان نابێت، چونكه‌ زاخۆ له‌به‌رده‌م هانده‌رانی تیپێكی ئاسان نیه‌ و پێكهاته‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی زۆر باشه‌.

وادەی گەڕانەوەیان بۆ ئانفێڵده‌كه‌ی كوردستان کەی و بەرامبەر کێ؟

بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، یانەی نەورۆز لە گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا لە یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانیدا، میوانداریی یانەی دهۆک دەکات، واته‌ یاریی به‌رامبه‌ر دهۆك یه‌كه‌م یاریی تیپه‌كه‌ ده‌بێت له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له‌ ئانفێڵده‌كه‌ی كوردستان ده‌كات.

ئەم یارییە بۆ هاندەرانی نەورۆز بۆنەیەکە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی ئەو كه‌شه‌ تایبەتەی کە ئانفێڵدەکەی کوردستان پێی ناسراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button