
یاریگا –
لەوەتەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەش دەکرێت، یاریزانانی 20 وڵاتی جیاواز خەڵاتەکەیان بەدەستهێناوە و ئەرجەنتین بە زۆرترین خەڵات پێشەنگی گرتووە.
گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ سەرپەرشتی دابەشکردنی بەبەهاترین خەڵاتی تاکە کەسی لەسەر ئاستی جیهان دەکات، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1956 خەڵاتەکە دابەشکرا و لەوساتەوە ساڵانە باشترینەکانی تۆپی پێ دەستنیشاندەکات. لە ماوەی رابردوودا چەندین خەڵاتی دیکەی بۆ زیادکرا، لەوانەیە باشترین گۆڵپارێز، راهێنەر، یانە و کاریگەری مرۆیی.
هەرچەندە دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە 1956 دەستیپێکرد، بەڵام تاوەکو 1994 خەڵاتەکە تایبەت بوو بە یاریزانە ئەوروپییەکان و پێشتر بە یاریزانانی کیشوەرەکانی دیکە نەدەدرا.
براوەکانی باڵۆن دۆر بەگوێرەی وڵات؛
وڵات | براوە | یاریزان | ناوی براوەکان |
ئەرجەنتین | 8 | 1 | لیۆنێل مێسی (8) |
فەڕەنسا | 7 | 5 | میشێل پلاتینی (3)، رایمۆند کۆپا، زینەدین زیدان، |
ئەڵمانیا | 7 | 5 | فرانز بێکنباوەر (2)، کارڵ هاینز رومەنیگە (2)، |
هۆڵەندا | 7 | 3 | یوهان کرۆیف (3)، مارکۆ ڤان باستب، رود خولێت (3) |
پۆرتوگال | 7 | 3 | ئیوزێبیۆ، لویس فیگۆ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ (5) |
ئیتاڵیا | 5 | 5 | جیانی ریڤێرا، رۆبێرتۆ باجیۆ، پاولۆ ڕۆسی، |
بەڕازیل | 5 | 4 | رۆناڵدۆ (2)، ریڤاڵدۆ، کاکا، رۆناڵدینیۆ |
ئینگلتەڕا | 5 | 4 | کێڤین کێگن (2)، بۆنی چاڕڵتن، ستانلی ماتیوز |
ئیسپانیا | 4 | 3 | ئالفرێدۆ دێ ستیفانۆ (2)، لویس سوارێز، رۆدری |
یەکێتی سۆڤیەت | 3 | 3 | لیڤ یاشین، ئۆلێگ بلۆگین، ئیگۆر بێلانۆڤ |
کۆماری چیک | 1 | 1 | پاڤێل نێدڤێد |
چیکۆسلۆڤاکیا | 1 | 1 | جۆزێف ماسۆپست |
بولگاریا | 1 | 1 | هریستۆ ستۆیکۆڤیچ |
کڕواتیا | 1 | 1 | لوکا مۆدریچ |
دانیمارک | 1 | 1 | ئالان سیمۆنس |
لایبێریا | 1 | 1 | جۆرج ویا |
ئیرلەندای باکوور | 1 | 1 | جۆرج بێست |
هەنگاریا | 1 | 1 | فلۆریان ئالبێرت |
سکۆتلاند | 1 | 1 | دێنیس لاو |
ئوکڕاینا | 1 | 1 | ئاندرێ شێڤچێنکۆ |
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی سێپتێمبەر/ئەیلوول کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، لە شانۆی دو شاتلی بەناوبانگ لە پاریس، پایتەختی فەڕەنسا، باشترینەکانی جیهان دیارییدەکرێن.