Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

جەستن کلویڤێرت ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد و بڕوانامەی گینسی بەدەستهێنا

لەسەر رێچکەی باوکی هەنگاو دەنێت

Yariga App

یاریگا –

جەستن کلویڤێرت، ئەستێرەی هۆڵەندی و بۆرنمس بڕوانامەی گینسی بەدەستهێنا.

کلویڤێرت بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا سێ لێدانی سزا لە یەک یاریی خوولەکانی ئینگلتەرا بکات.

لە وەرزی رابردوودا کلویڤێرت لە یاریی نێوان بۆرنمس و وۆڵڤز سێ لێدانی سزای گۆڵ کرد، ئەمەش ریکۆردێکی مێژووییە لە تۆپی پێی ئینگلتەرا.

یارییەکە لە نۆڤێمبەری ساڵی 2024 کرا و بۆرنمس یارییەکەی 4-2 بردەوە.

بەگوێرەی یاساکانی گینس، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک، بڕوانامە بە کەسی بەربژێرکراو دەدرێت و لەدوا یاریی بۆرنمس، بڕوانامەکەی پێدرا.

پاتریک کلویڤێرت، باوکی جەستن یەکێکە لە ئەفسانەکانی هۆڵەندا و هەڵگری ریکۆردێکی مێژوویی چامپیۆنزلیگە. پاتریک لاوترین یاریزانی مێژوویی چامپیۆنزلیگە لە یاریی کۆتایی گۆڵ بکات. پاتریک لە تەمەنی 18 ساڵ و 327 رۆژیدا لە یاریی نێوان ئەیاکس و ئەیسی میلان، گۆڵی لە یانە ئیتاڵییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button