Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتفه‌ره‌نساگرنگترین

کەی براوەی باڵۆن دۆر لە بەدەستهێنانی خەڵاتەکە ئاگادار دەکرێتەوە؟

رۆژنامەی مارکا زانیاری نوێ لەبارەی وردەکارییەکانی شانۆی شاتوولێ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە شانۆی شاتوولێ لە پاریس، پایتەختی فەڕەنسا، براوەی باڵۆن دۆری 2025 دەستنیشان دەکرێت.

بەگوێرەی هەموو لێکدانەوەیەک بێت، ئەمجارە یاریزانێکی نوێ باڵۆن دۆر بەرزدەکاتەوە، هەریەکە لە عوسمان دێمبێلێ، لامین یامال و رافینیا و محەمەد سەڵاح دیارترین بەربژێری بردنەوەی خەڵاتەکەن.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە دێمێلێ دیارترین بەربژێری بردنەوەی خەڵاتەکەیە، بەڵام یامال تاکە یاریزانە دەتوانێت ئاهەنگە گەورەکە لە پاریسییەکان تێکبدات و خەڵاتەکە بباتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکەبێت، تاوەکو ئێستاش براوەی خەڵاتەکەی گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ نازانێت بووەتە باشترین یاریزانی جیهان، ئەمەش بەهۆی لێکەوتەکانی ساڵی رابردوو و بایکۆتکردنی رێوڕەسمەکە لەلایەن ریال مەدرید، دوای ئەوەی پێشوەختە رۆدری، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی لە بردنەوەی خەڵاتەکە ئاگادار کرابووەوە.

رێکخەرانی رێوڕەسمەکە دەیانەوێت تاوەکو چەند خوولەکێک پێش ئاشکراکردنی براوەی خەڵاتەکە هیچ نهێنییەک نەدرکێنن، تەنانەت هەریەکە لە کەیت سکۆت و روود غولێت، کە پێشکەشکاری رێوڕەسمەکە دەبن، ناوی براوەکەیان پێناگووترێت.

جیا لە خەڵاتی باشترین یاریزان، پێشبینیدەکرێت پاریس سانجێرمان زۆربەی خەڵاتەکانی دیکەش بباتەوە، لەوانە جیانلویجی دۆنارووما، هەرچەندە ئێستا لە مانچێستەر سیتییە، بەڵام خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ باشترین گۆڵپارێز دەباتەوە، هەروەها پێشبینیدەکرێت دێزیرێ دۆوێ، ئەستێرەی پاریس خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو بباتەوە و لویس ئێنریکێش ببێتە باشترین راهێنەر.

بڕیاربوو شەوی رابردوو یاریی کلاسیکۆی فەڕەنسا لە نێوان پاریس سانجێرمان و ئۆڵێمپیک مارسیلیا بکرێت، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، یارییەکە بۆ ئەمشەو دواخرا، بۆیە پێشبینی ئامادەبوونی زۆربەی شاندی پاریس ناکرێت، جگە لە دێمبێلێ، دۆوێ و جواو نێڤێس، کە هەرسێکییان پێکراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button