Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی بۆ سعوودیەکان دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە هەڵوێستێکی نوێدا لەبەرامبەر خواستە یەک لەدوای یەکەکانی سعوودییەکان بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر، وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەنێرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، ریال مەدرید لە نیازیی بەرپرسانی ئەو وڵاتەی کەنداو تێگەشتووە کە مکوڕن بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلیەکە، هەربۆیە بە خستنەڕووی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، دەیانەوێ پاشەکشێ بە سعوودییەکان بکەن.

سەرچاوەکە زانیویەتی کە بەرپرسانی مەدرید نێوەندگیرە سعوودیەکانیان ئاگەدارکردووەتەوە ئەگەر دەیانەوێت ساڵی داهاتوو ڤینیسیۆس بگوازنەوە، ئەوا پێویستە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن کە یەک ملیار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button