Loading...
جیهانگرنگترین

پێشهاتی چاوەڕواننەکراو پەیوەست بە مەرایسمی باڵۆن دۆر

Yariga App

یاریگا –

سبەی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا باوەش بۆ 69هەمین بۆنەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەکاتەوە و چەندین ناوی دیار رکابەرێتی تۆپە ئاڵتوونیەکە دەکەن.

ئەگەرچی لەوەتەی ساڵی رابردووەوە و بەگوێرە رێکارێکی تایبەت، براوەکە پێشوەخت ئاگەدار ناکرێتەوە، بەڵام دەنگۆیەکان باس لەوە دەکەن لەنێو پاریس سانجێرمان ئەگەرێک هەیە بایکۆتی بۆنەکە بکەن.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئەوروپیەکان، یاریزانان و ستافی یانە فەڕەنسیەکە سبەی شەو ئامادەی ئاهەنگەکە نابن.

ئەو هەواڵە وای لێدەخوێنرێتەوە کە عوسمان دێمبێلی خەڵاتەکە ناباتەوە سەرباری ئەوەی ئەستێرە فەڕەنسیەکە وەرزی رابردووی بە نموونەیی تەواوکرد و یانەکەی بۆ یەکەمین جار کردە خاوەنی چامپیۆنزلیگ.

هەندێ زانیاریی نافەرمییش باس لەوە دەکەن لامین یامال باڵۆن دۆرەکەی مسۆگەرکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button