Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

ئاشکرابوو؛ یامال خۆی بۆ ئاهەنگێکی گەورە ئامادەکردووە

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال لە ئێستاوە خۆی بۆ ئاهەنگێکی گەورە ئامادەکردووە و پەیوەستە بە باڵۆندۆری سبەی.

سبەی لە فەڕەنسا ئاهەنگی پێدانی خەڵاتی باڵۆندۆڕ بەڕێوەدەچێت، لەنێو کێبڕکێکارە توندەکانی وەک عوسمان دێمبلی و رافینیا، یامالیش پاڵێوراوێکی قورسە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی موندۆدیپۆرتیڤۆ، لاوە ئیسپانیەکەی بارسێلۆنا ئامادەکاریی کردووە بۆ ئەوەی لە ئەگەری بردنەوەی خەڵاتەکە، ئاهەنگێکی گەورە لە پاریس ساز بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە یامال تەنانەت ئەو یاریزانە 20 کەسی لە خانەوادە و هاوڕێکانی دەباتە پاریس بۆ ئاهەنگەکە.

ئەگەرچی هێشتا هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام دەنگۆی بەشدارینەکردنی یاریزانان و ستافی پاریس سانجێرمان وا لێکدەدرێتەوە کە دێمبێلی خەڵاتەکە ناباتەوە و گۆڕەپانەکە بۆ یامال چۆڵ بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button