
یاریگا –
ئارسیناڵ لە یارییەکی قورسدا کە لووتکەی گەڕی پێنجەمی یارییەکانی پرێمەرلیگ بوو، بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بەرامبەر مانچێستەر سیتی یەکسانبوو.
تیمەکەی ئارتێتا نزیکبوون لە شکست تا خولەکەی +93 کە گابریێل مارتینێلی دوای 13 خولەک لە هاتنە یاریگا وەک یاریزانی یەدەک ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
دوای یارییەکە، راهێنەرە ئیسپانیەکە تیمەکەی خۆی بە باڵادەستتر زانی و ناخۆشحاڵیی خۆیشی بۆ ئەنجامەکە پیشاندا و وتی
زۆر شانازیی بە تیمەکەمەوە دەکەم. زاڵ بووین بەسەریاندا. زۆریش بۆ ئەنجامەکە نیگەرانم.
تاوانە گۆڵی لەو جۆرەت لێبکرێت. بەڵام هێشتا توانیمان زاڵ ببینەوە بەسەریاندا.
لای خۆیشیەوە پێپ گواردیۆلای راهێنەر سیتی باسی لە ئاستی تۆپچییەکان کرد و دوو ساڵی رابردووی بە نموونە هێنایەوە کە رکابەربوونە بۆ بردنەوەی نازناوەکە و جارێکیش گەیشتنە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
❤️🤍 Arteta: “I’m very proud of the team. We dominated them, and I’m very disappointed with the result”.
“It was so unfair to concede that goal, and after we dominated again”. pic.twitter.com/cxm5QdtAAT
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 21, 2025