Loading...
ئینگلتەرا

وەین روونی: بەهۆی ئاڵای لیڤەرپوولەوە هاوژینەکەم زیندانی کرد

Yariga App

یاریگا –

وەین روونی، ئەفسانەی پێشووی مانچێستەر یونایتد، ئاشکرای کرد دوای ئەوەی لیڤەرپوول بووە پاڵەوانی ئینگڵتەرا، هاوژینەکەی لە بالکۆنی ماڵەکەیان زیندانی کردووە.

روونی، رووداوێکی پێکەنیناوی لە پۆدکاستە نوێیەکەیدا بەناوی The Wayne Rooney Show ئاشکرا دەکات. دانی بەوەداناوە کە بە شێوەیەکی کاتی کۆلینی هاوژینی لە باڵکۆنەکەیاندا زیندانی کردووە چونکە ئاڵای لیڤەرپوڵی لە باڵکۆن هەڵواسیبوو.

وەین روونی، کە لە منداڵیدا هاندەری ئیڤەرتۆن بووە و دواتر بووە بە یەکێک لە ئەفسانە گەورەکانی مانچێستەر یونایتد، ئاشکرای کرد کە “جەنگی تۆپی پێ” لە ماڵەکەیاندا زۆر بە ئاشکرا دیارە، بەتایبەت لە کاتی دێربی مێرسیساید، کاتێک خێزانەکەی بۆ دوو گرووپی شین (ئیڤەرتۆن) و سوور (لیڤەرپوڵ) دابەش دەبن.

روونی گوتی:

لە ساڵی 2020 کە لیڤەرپوول نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا، من یاریم بۆ دێربی کاونتی دەکرد، هاتمە ماڵەوە بینیم کۆڵین ئاڵایەکی گەورەی لیڤەرپوڵی لەسەر باڵکۆن هەڵواسیبوو، داوام لێکرد ئاڵاکە لەوێ لاببات، کۆڵین چووە سەر بالکۆنەکە تاوەکوو ئاڵاکە بهێنێتە ژوورەوە، هەرکە چوو یەکسەر دەرگاکەم لەسەر داخست و بۆ ماوەیەک لە باڵکۆنەکەدا مایەوە.

ئەوەی جێگای سەرنجە، دوای ئەم رووداوە، کۆڵین دەرفەتەکەی قۆستەوە و هاوسەرەکەی کردە بابەتێکی گەرمی سۆشیال میدیا. وێنەکەی لەکاتی هەڵواسینی ئاڵای لیڤەرپوول کە پاڵەوانی خولی 2019-20 بوون بڵاو کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button