Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ هۆكاری گۆڕانكاریپێكردنی ڤینیسیۆس ئاشكرادەكات

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی هەمان وڵات هۆكاری گۆڕانكاریپێكردنی ڤینیسیۆس جونیۆر ئاشكرا دەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئیسپانیۆلی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتاییهات.

لە دوای یارییەكە چابی ئاڵۆنسۆ گوتی:

بردنەوەیەكی نایاب بوو، یارییەكی جوانمان كرد و شایستەی بردنەوە بووین، یارییەكەمان كۆنترۆڵ كردبوو، ئەو بردنەوە یارمەتیمان لە بەرەو پێشچوون بەردەوام بین.

ڤینیسیۆس و ماستانتونۆ دەیانویست بەردەوام بن، هەردووكیان هەست بە باشی دەكەن، بەڵام پێووسیت بوو یارییەكە بەتەواوی كۆنترۆڵ بكەین، بۆیە پێوویستمان بە گۆڕانكاری بوو، هێشتا لەبەردەممان چەندین یاریی ماوە.

ڤینیسیۆس بە توڕەییەوە یاریگای بەجێهێشت، هەروەها ماستانتونۆش، ئەوە بەسەر هەموواندا دێت، بە ئاستی هەردووكیان دڵخۆشم، هەندێک جار پێوویستمان بە یاریزانی نوێ هەیە.

ریال مەدڕید بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button