
یاریگا –
ئەمشەو مانچێستەر یونایتد 2-1 لووتکەی پرێمەرلیگی لە چێڵسی بردەوە و بە سەرکەوتنەکان شادبوونەوە.
کوڕانی روبێن ئامۆریم لە رێگەی بڕونۆ فێرناندێش لە خولەکی 14 و کاسیمێرۆ لە خولەکی 37 توانیان بگەنەسەر گۆڵی میوانە لەندەنیەکەیان کە هەر لە 5 خولەکی سەرەتای یارییەکەوە بە یاریزانێک کەمترەوە یارییان دەکرد بەهۆی کرانەدەرەوەی سانچێزی گۆڵپارێزیان.
شادیی کاسیمێرۆ زۆری نەخایاند و پێش کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم، کارتی سووری وەرگرت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا، ئەوە یەکەمین جاربوو لە مێژووی مان یونایتدا یاریزانێکی لە گێمی یەکەمدا گۆڵ بکات و دواتر هەر لەو گێمە کارتی سووری بە روودا بەرزبکرێتەوە.
جگە لەو تۆمارە، لەدوای ئیمانوێل ئادیبایۆری تۆتهام لە ساڵی 2012، کاسیمێرۆ بووە دووەم یاریزانی بە درێژایی مێژووی خولەکە لە گێمی یەکەمدا گۆڵ بکات و کارتی سووریشی پێبدرێت.
1 – Casemiro is the first Man Utd player to score and be sent off in the first half of a Premier League match, and the first overall in the competition since Emmanuel Adebayor for Spurs against Arsenal in November 2012. Contrasting. pic.twitter.com/wmWykBzJyf
— OptaJoe (@OptaJoe) September 20, 2025