Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

ئەستێرەیەکی دیکەی پاریس ئەگەری هەیە بەشداریی لە کلاسیکۆ نەکات

Yariga App

یاریگا –

نەهامەتیەکی دیکە پێش کلاسیکۆی فەرەنسا بەرۆکی پاریس سانجێرمانی گرتووە و دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی دیکەی راگەیەندرا، دوای پێکانەکەی جواو نێڤێش لە چەند رۆژی رابردوودا.

پاریس یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

ئەمڕۆ یەکشەممە پاریس لە دوای 4 بردنەوەی لەسەریەکی سەرەتای وەرزەکە لە خولی فەڕەنسا، دەبێتە میوانی مارسیلیای رکابەری مێژوویی کە ئەمەیان تا ئێستا 2 بردنەوە و 2 دوو شکستی تۆمارکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریس هاوکینس، پاریس بۆ ئەو کلاسیکۆیە برادلی بارکۆلا لەسەر کورسی دەهێڵێتەوە.

وەک رۆژنامەنووسەکە زانیویەتی، بڕیارەکە بەهۆی ئەوەبووە ئەستێرە فەڕەنسیەکە لە ماسوولکەکانیدا هەستی بە نائاسوودەیی کردووە.

پێناچێ لویس ئێنریی سەرکێشی بەو یاریزانانەوە بکات کە 100% ئامادەنیین، ئەوەش بۆ پارێزگاریکردن لێیان تا یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ کە سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button