
یاریگا –
ئەمشەو چێڵسی جگە لەوەی یاریی لووتکەی هەفتەی پرێمەرلیگی 2-1 بە مانچێستەر یونایتد دۆڕاند، هاوکات کۆڵ پاڵمەری ئەستێرەی یانەکەشی تووشی پێکان هات.
پاڵمەر هەر لە خولەکی 21ی یارییەکە بەهۆی پێکانەکەوە گۆڕانکاریی ناچاریی پێکرا کاتێ یانەکەی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لەپاشبوون. ئەوە جگە لەوەی کە سانچێزی گۆڵپارێزیشی لە خولەکی 5 بە کارتی سوور کرابووە دەرەوە.
دوای یارییەکە ئێنزۆ مارێسکا سەبارەت بە جۆری پێکانی پاڵمەر وتی
کێشەیەکە و لە زووەوە هەیەتی، ماسوولکەی بنڕانیەتی.
کۆڵ 100% ئامادەنەبوو، بەڵام خۆی ویستی ئەم یارییە بکات. ئەوەبوو دوای 20 خولەک خۆی بڕیاریدا کە زۆر سەختبووە لەسەری.
🚨⚠️ Maresca on Cole Palmer’s injury: “It’s a problem for a long time for him, his groin”.
“Cole was not 100% ready but he wanted to play this game… so the effort is huge but after 20 minutes, he decided it was too much”. pic.twitter.com/zBKtmtjqy2
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 20, 2025
ئەگەرچی هێشتا بەفەرمی لەلایەن بلووزەوە ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانە ئینگلیزیەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی جۆری پێکانەکەی بێت بۆ چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە.