Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئامۆریم بەتوندی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە دەوترێت راتکڵیف داوای گۆڕینی سیستمی یاریکردنی کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو روبێن ئامۆریم یەکێک لەو یاریانەی بردەوە 2-1 بەرامبەر چێڵسی کە چەند رۆژێک پێش ئێستا.

بەتایبەت دوای شکستەکەی دێربی مانچێستەر، دەوترا تەنها 3 یاریی لەپێش ماوە بۆ بڕیاردان لەلایەن کارگێڕی مان یونایتدەوە.

ئامۆریم: فەلسەفەکەی خۆم ناگۆڕم

جگە لەو دەنگۆیەی سەرەوە، هاوکات ماوەیەکیش ئەو باسە کەوتە نێو مێدیای ئینگلیزیەوە کە بەرپرسانی یانەکەی داوایان لێکردووە شێوازی یارییکردنی بگۆڕێت. ئەگەرچی پێشتر وەڵامی ئەمەی دابووەوە، بەڵام جارێکیتر راهێنەرە پۆرتوگالیەکە خرایەوە بەر هەمان پرسیار.

ئامۆریم: فەلسەفەکەی خۆم ناگۆڕم

توندتر لە هەرجارێکی دیکە، ئامۆریم وەڵامی پرسیارەکەی ئەمڕۆی دایەوە کە گوایە خودی سێر جیم راتکڵیفی هاوخاوەنی مان یو داوای گۆڕینی شێوازی یارییکردنی لێکردووە، وتی

راتکڵیف داوای گۆڕینی سیستمکەی لێکردبێتم؟ نەخێر، نەخێر، نەخێر. یەکجاریش ئەوە رووینەداوە. تەنانەت “پاپا” ناتوانێ ئەو داوایە بکات. ئەمە کاری منە، بەرپرسیارێتیمه، ژیانمە. سیستمەکە لە داهاتوودا پەرەدەسێنێت، منیش بە شێوازی خۆم شتەکان ئەنجام دەدەم. هیوادارم کاتم هەبێ بیگۆڕم.

ئەوە دووەمین بردنەوەی شەیتانە سوورەکان بوو له سەرەتای وەرزەکەوە. ئێستا دوای 5 یاریی خاوەنی 7 خاڵن و لە پلەی 10ی ریزبەندیەکە دەبینرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button