
یاریگا –
ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی لالیگا میوانداری ئیسپانیۆل دەکات و پێش یارییەکە یانە مەدریدییەکە رێزی لە گەنجێکی مەغریبی گرت.
عبدولڕەحیم وەحیدە هاندەرێکی ریال مەدریدە، لە بومەلەرزەکەی 2023ـی مەغریب دایک و باوکی، باپیری و خوشک و براکانی لەدەستدا.
عبدولڕەحیم دوای بومەلەرزەکە لە پەخشی راستەوخۆ بە درێسێکی ریال مەدرید بە دڵتەنگییەکی زۆرەوە دەرکەوت، ریال مەدریدیش ئەو دیمەنەی بینی.
عبدولڕەحیم دوای بومەلەرزەکە

لەسەر داوای ریال مەدرید بانگهێشتی سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرا و بینەری یارییەکەی ریال مەدرید و مارسیلیا لە گەڕی یەکەمی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بوو.
هەر ئەوەندەش نییە، ریال مەدرید بۆ تیپی ئەکادیمیا گرێبەستی لەگەڵ واژۆکرد، گەشتێکی بێرنابیۆی کرد و چاوی بە هەموو ئەستێرەکانی تیپەکە کەوت، درێسێکیشی پێدرا کە لەلایەن پێرێز و سەرجەم یاریزانەکان واژۆ کرابوو.