
یاریگا –
بارسێلۆنا، وەک جێگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، بیر لە گواستنەوەی هاری کەین دەکاتەوە.
لیڤاندۆڤسکی تەمەنی 37 ساڵە و لە کۆتا ساڵی گرێبەستەکەیدایە لەگەڵ بارسێلۆنا و پێدەچێت لە هاوینی 2026 یانەکەی بەجێبهێڵێت، بەمەش بارسا تووشی بۆشاییەکی گەورە دەبێت لە هێڵی هێرشبەریدا، ئەمەش وایکردووە ئیدارەی یانەکە بەدوای جێگرەوەیەکی متمانەپێکراودا بگەڕێت.
ئیل ناسیۆناڵ بانگەشەی ئەوە دەکات کە دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا ئامادەیە ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بکات بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا کەین لە بایرن میونشنەوە بۆ کامپ نۆ بگوازێتەوە، چونکە کاتالۆنیەکان ئەستێرەی ئینگلتەرا وەک جێگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دەبینن. کەین لە ساڵی 2023ەوە کە پەیوەندی بە بایرنەوە کردووە، لەم دوو ساڵە ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و ئێستا لە لێواری تۆمارکردنی 100 گۆڵدایە بۆ یانە ئەڵمانییەکە.
🚨 Barcelona are keen on Harry Kane and is seen as an ideal replacement for Robert Lewandowski.
He has scored 95 times in 102 league and cup appearances for Bayern Munich.
(Source: El Nacional) pic.twitter.com/Jo20GiQBtk
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) September 20, 2025
ئەستێرە ئینگلیزییەکە سەرنجی هازنی فلیکی راهێنەریشی راکێشاو، کە پێی وایە کەین بە تەواوی لە سیستەمەکەیدا جێی دەبێتەوە. هەروەها لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بارسێلۆنا چاوی لە دایۆت ئۆپامێکانۆی بەرگریکاری فەرەنسی بایرن میونشنیشە، کە بڕیارە هاوینی داهاتوو ببێتە یاریزانێکی ئازاد.