ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

سەرۆکی شارەوانی لیڤەرپووڵ هاندەرانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید تۆمەتبارد دەکات

یاریگا- سەرۆکی شارەوانی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی داوا دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت لە هەمبەر ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ کە بە ئامادەبوونی 52 هەزار هاندەر بەڕێوەچوو سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

یارییکە کە 11ی مانگی ڕابردوو بە 2-3 لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتایی هات، ئامادەگیی سێ هەزار هاندەری یانە ئیسپانییەکەی لە خۆ گرتبوو. بەوەش ئەو بەرپرسە، ستیڤ ڕۆسیرام، پێی وایە هاندەرانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەن لە شارەکەیاندا. چونکە بە گوتەی ناوبراو، مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا یەکێک بووە لەو شارانەی تێیدا ڤایرۆسەکە تەشەنەی سەندووە و لە وڵاتی خۆشیاندا ڕێگە لە تێکەڵاویی کردنیان گیراوە و قەدەغەی کۆبوونەوەی تێدا کراوە.

کوڕانی سیمیۆنی توانیان هەڵگری نازناوەکە لە پاڵەوانێتیەکە بکەنە دەرەوە. لە ئێستادا ئاماژەی ڕوون نییە بۆ چۆنێتی بەردەوامبوونی پاڵەوانێتیکە، بەهۆی خراپ تووشبوونی زۆرێک لە وڵاتە ئەورووپییەکان بە کۆرۆنا، لە نێویشیاندا ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button