Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پەیوەندییەکانی نێوان ڤینیسیۆس و ریال مەدرید تێکدەچێت

رۆژنامەی ئاس دوایین زانیارییەکان لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

خەریکە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر لەگەڵ ریال مەدرید دەگاتە بنبەست.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، دەستپێکی گفتوگۆکانی نێوان ڤینی و ریال مەدرید زۆر باشبوو، بەڵام لە دوا کۆبوونەوەدا، تەواوی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینی تێکچوون.

ڤینیسیۆس زۆر لە مامەڵەی چابی ئاڵۆنسۆ لەم وەرزەدا نیگەرانە و پێی وایە دەرفەتی تەواوی پێنادرێت.

رۆژنامەکە لە زاری دوو سەرچاوەی باڵا و ئاگاداری نێو یانە شاهانەکە روونیکردووەتەوە، دوای تەواوبوونی یارییەکانی مۆندیالی یانەکان، هەموو گفتوگۆیەکی ریال مەدرید و ڤینی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست وەستان.

لە دوا کۆبوونەوەی نێوان ڤینی و دەستەی کارگێری ریال مەدرید، ڤینی سازشی زۆری لەسەر داواکارییەکانی کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا بێ ئەنجامە.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، ئەگەر گفتوگۆکانی نێوان ریال مەدرید و ڤینی لە کەشێکی ئەرێنی دەستپێنەکەنەوە، لەوانەیە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو، ڤینی ریال مەدرید جێبهێڵێت.

گرێبەستی ڤینیسیۆس لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا مەدرید نەیتوانیوە مانەوەی یەکلاییبکاتەوە. ئاڵۆنسۆ بەڕوونی کیلیان ئێمباپێی کردووەتەوە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە و بەهیچ شێوەیەک سڵی لەم بابەتە نەکردووەتەوە.

لەم وەرزەدا، ڤینیسیۆس لە سێ یاریدا سەرەکی بوو و ریال مەدرید هەرسێ یارییەکەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button