
یاریگا –
یانهی قوه جهوییه هێرشدهكاته سهر ناوبژیوان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق.
دوای دۆرانیان بهرامبهر یانهی زاخۆ دەستەی کارگێڕی یانە جهوییه بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا بە توندی رەخنە لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە و هەڵسوکەوتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دەگرێت.
یانهی جهوییه پێی وایه كه له یارییان بهرامبهر زاخۆ ناوبژیوان ستهمی لێكردوون و هۆكاربووه بۆ ئهوهی دووچار شسكت بن دوای یارییهكه بهیاننامهیهكی توندیان بڵاوكردهوه.
دەقی بەیاننامەکەی یانەی قوه جهوییه:
لە جیهانی تۆپی پێدا، ئەنجامەکان بە شێوەیەکی ئاسایی لەناو چوارگۆشەی سەوزدا بە سێ ئەگەر یەکلایی دەبنەوە، بردنەوە، یەکسانبوون یان دۆڕان. بەڵام ئەوەی لە یارییەکەماندا بەرامبەر زاخۆ روویدا، رکابەرییەکی ئاسایی تۆپی پێ نەبوو، بەڵکو ئامانجگرتنێکی ڕوون بوو بۆ یانەکەمان و هاندەرانمان، لە ڕێگەی بڕیاری سەیر و ستەمکارانەی ناوبژیوانەوە، کە یارییەکەی لە چوارچێوە وەرزشییەکەی خۆی دەرکرد.
لە یاری رابردووماندا بەرامبەر یانەی کەرخ، گۆڵێکی ڕاست و دروست بە شایەتی شارەزایان و شیکارەوانان رەتکرایەوە، ئێمەش لەبەر ڕێزگرتن لە ڕکابەری و خولەکە بێدەنگیمان هەڵبژارد، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ روویدا هەموو سنوورێکی بەزاند:
- دەرکردنی یاریزانی تیپهكهمان هەیسەم جوینی بە شێوەیەکی ناڕەوا.
- رەتکردنەوەی گۆڵێکی دروستی دیکەی یانەکەمان.
- پێدانی کارتە ڕەنگاوڕەنگەکان بەکۆمەڵ بە یاریزانانمان.
- گەیشتنی سزاکان تەنانەت بە کورسی یەدەگیش بە ئاگادارکردنەوە و دەرکردن!
- رێزنەگرتن لە بڕیارەکانی یەکێتی تۆپی پێ، بەهۆی ڕێگەدان بە هاندەرانی زاخۆ بۆ چوونە ژوورەوەی یاریگا، سەرەڕای بوونی بڕیارێکی یەکێتی بە بێبەشکردنیان لە ئامادەبوون لە یارییەکەدا.
ئێمە لە یانەی قوه جهوییه جەخت دەکەینەوە کە ئەوەی روویدا تەنها هەڵەی پێشبینیکراو نەبوو، بەڵکو سوکایەتییەکی ئاشکرا بوو بە بنەمای دادپەروەری، هەروەها هەوڵێک بوو بۆ شکاندنی ورەی یاریزانان و هاندەرانمان.
سكاڵای فەرمی تۆمار دەکەین و داوا لە یەکێتی تۆپی پێ عێراق دەکەین لە ئاست بەرپرسیارێتی خۆیدا بێت و پارێزگاری لە پاکی خولەکە بکات، چونکە ئەوەی ڕوویدا هەڕەشەیە لەسەر ناوبانگی تەواوی تۆپی پێی عێراقی.
سبەی هەڵوێستێکی گەورەتر و توندترمان دەبێت بۆ بەرگریکردن لە مافی خۆمان.
یانهی قوه جهوییه له خولی ئهستێرهكانی عێراق له دوای تێپهربوونی دوو گهڕ خاوهنی بردنهوهیهك و دۆڕانێكه له گهڕی یهكهم له كهرخی بردهوه و شهوی رابردووش به زاخۆ دۆرا.