
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی كردنەوەی هەفتەیەكی نوێی پرێمەرلیگ و لە دێربی مێرسیسایددا لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئێڤەرتن دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30 لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڤەرتن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە سەرجەم یارییەكان براوە بووە و تاكە یانەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە توانیبێتی خاڵی تەواو كۆبكاتەوە.
لە هەفتەی یەكەم بەرامبەر بۆرنمس یارییكرد و بە ئەنجامی 4-2 یارییەكەی لێبردەوە، لە دووەم هەفتەدا بە گۆڵێكی ریۆ لە خولەكی زیادكراودا لە نیوكاسڵی بردەوە، پاشان میوانداری ئارسیناڵی كرد و بە گۆڵێكی خولەكی 81 یارییەكەی بردەوە. لەهەفتەی رابردووشدا بووە میوانی بێرنلی و بە تاكە گۆڵێكی محەمەد سەڵاح لە خولەكی 95 یارییەكەی بردەوە.
ئێڤەرتن لەم وەرزەدا لە كۆی چوار یاریی دوو یاریی براوە بووە، یارییەک دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە مێژوودا هەردوو یانە 233 جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە 95 یاریی لیڤەرپوول براوە بووە ئێڤەرتنیش 63 یاریی و لە 75 یاریی یەكسان بوون.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە تەواوی یاریزانەكانیەوە بۆ دێربی مێرسیساید ئامادەیە.
ئێڤەرتن بە بێ برانسوەیت و میكۆلینكۆ رووبەڕووی رێدز دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
ئالیسن
فریمپۆنگ، كۆناتێ، ڤان دایک، كێركێز
خرافنبێرخ، ماک ئالیستەر
سەڵاح، فیرتز، خاكپۆ
ئێكیتیكێ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێڤەرتن
پیكفۆرد
ئۆبرەین، تاركۆوسكی، كین، گارنەر
گوێی، ئێمێكا
ئێندیای، هاڵ، گرێلیش
بیتۆ