Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێرلینگ هالاند ژمارەیەكی مێژووی چامپیۆنزلیگی بەناوی خۆی كرد

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ژمارەیەكی مێژووی چامپیۆنزلیگی بە ناوی خۆیەوە كرد.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ناپۆلی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

لە خولەكی 21 گێمی یەكەمدا جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا و ناپۆلی بە 10 یاریزانەوە یارییاندەكرد. لە دوای ئەوە یانە ئیتاڵییەكە بە شێوازی بەرگرییەكی چڕ یارییاندەكرد.

گۆڵی یەكەمی سیتیزن ئێرلینگ هالاند لە خولەكی 56ی یارییەكەدا كردی و بەوەش بوو بە خێراترین یاریزان گەیشتبێتە گۆڵی ژمارە 50 لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ئێرلێنگ هالاند تەنیا پێوویستی بە 49 یاریی بوو تاوەكو بگاتە گۆڵی ژمارە 50 ی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاریزانژمارەی یاریی بۆ گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 50
ئێرلینگ هالاند49 یاریی
ڤان نێستێلرۆی62 یاریی
لیۆنێل مێسی66 یاریی
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی77 یاریی
كیلیان ئێمباپێ79 یاریی
كەریم بێنزێما88 یاریی

هەروەها لەدوای مێسی هالاند دووەم یاریزانە كە بە تەمەنێكی كەم بگاتە گۆڵی ژمارە 50لە چامپیۆنزلیگ.

یاریزانتەمەن
ليۆنێل مێسی24 ساڵ و284 رۆژ
ئێرلینگ هالاند25 ساڵ و59 رۆژ
كيليان ئێمباپێ25 ساڵ و356 رۆژ

بابەتی زیاتر

Back to top button