Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانتۆنیۆ كۆنتی باس لە گۆڕانكارییەكەی دی برۆین دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ كۆنتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ناپۆلی باس لە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی و گۆڕانكارییپێكردنەكەی كێڤن دی برۆین دەكات.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ناپۆلی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

لە خولەكی 21 گێمی یەكەمدا جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا و ناپۆلی بە 10 یاریزانەوە یارییاندەكرد. لە دوای ئەوە یانە ئیتاڵییەكە بە شێوازی بەرگرییەكی چڕ یارییاندەكرد.

لە خولەكی 26 و لە دوای كارتە سوورەكە كۆنتی كێڤن دی برۆینی بردە دەرەوەی یاریگا و ماتیاس ئۆلیڤێرای لە جێگای بەشداریپێكرد.

<

لە دوای یارییەكە ئانتۆنیۆ كۆنتی گوتی:

دۆڕان بەمشێوەیە نائومێدمان دەكات، خۆمان ئامادە كرد بۆ یارییەكە وەک 20خولەكی سەرەتا كە یارییمانكرد، بەڵام كارتە سوورەكە یارییەكەی تێكدا.

نامەوێت بڵێم بڕیارەكە راست بوو یاخود نا، چونكە ئەوەم نەبینی، بەڵام یاریكردن بەرامبەر مانچێستەر سیتی 11یاریزان بەرامبەر 11 یاریزانیش قورسە، ئێمە 75 خولەک بە 10 یاریزانەوە یارییمانكرد.

كاتێک دیبرۆینم بردە دەرەوەی یاریگا هەستم بە داخكرد، كوالێتی و تواناكانی ئەومان لەدەستدا، بێبەشبووین لەوەی بەرامبەر یانەكەی پێشووی لە یاریگای پێشوویدا یاریی بكات، بەڵام دوای كارتە سوورەكە ئەوە تاكە بژاردەم بوو.

ناپۆلی لە دووەم یاریی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری سپۆرتینگ دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button