Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بۆ یاریی داهاتوویان لە خولی فەڕەنسا کە بەرامبەر مارسیلیایە و بە کلاسیکۆی ئەو وڵاتە دادەنرێت، یاریزانێکی گرنگی لە پێکهاتەکەی دوورخستەوە.

یانەکەی پایتەخت لە یاریی رابردوویان بەرامبەر ئاتاڵانتا لە یەکەم گەڕی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەم وەرزەی ئەوروپا ئەگەرچی 4-0 براوەبوون، بەڵام گورزێکی لە ریزەکانی بەرکەوت کاتێک جواو نێڤێس دووچاری پێکان هات و گۆڕانکاریی پێکرا.

یاریی داهاتووی پی ئێس جی یەکشەممەی داهاتووە بەرامبەر مارسیلیا، بەڵام نێڤێش بەهۆی پێکانەکەیەوە بانگهێشت نەکراوە.

بەگوێرەی زانیاریی فابریس هاوکینس، پێکانی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە لە رانیدایە. تا هەفتەی داهاتووش چارەسەر وەردەگرێت و فشاری لەسەر دروستناکرێت.

لویس ئێنریکی دەیەوێت جواو تا یارییە قورسەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە 1ی مانگی داهاتوو پشووی تەواوەتی وەربرگرێت و مەترسی لەسەر دورستنەکات. بەوەش پێناچێ بۆ یارییەکەی ئۆکسێریش بەشداریی پێبکات کە 27ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button