Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

رۆدریگۆ باس لە کاتە سەختەکان و ئانچێلۆتی دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ گۆیس یاریزانی ریال مەدرید باس لە ساتە سەختەکانی وەرزی رابردووی سەردەمی کارلۆ ئانچێلۆتی دەکات کە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە یاریزانێکی سەرەکیی و کاریگەرەوە بووە یەدەک و بە ئەستەم یاریی پێدەکرا، تا کار گەیشتە ئەوەی ناوبراو لە کۆتایی وەرزەکە تا کۆتا وادەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینیشی مانەوەی هیچ دڵنیاییەکی نەبوو، تەنانەت بە هاتنی چابی ئاڵۆنسۆیش وەک راهێنەری نوێ.

لە نوێترین لێدواندا رۆدریگۆ وتی

لە کۆتایی وەرزەکە بە ساتێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕیم. سوپاسی خانەوەدەکەم دەکەم کە لەو کاتانەدا لە تەنیشتم وەستان.

سەبارەت بە کارلۆ ئانچێلۆتیش، وەک ئەوەی وادەبینرا کێشەیەک لەنێوانیاندا هەبوو، بەڵام بەپێچەوانەوە رۆدریگۆ پێزانینێکی تایبەتی بۆ راهێنەرە ئیتاڵیەکەی هەیە و، وتی

دەمویست سوپاسی بەڕێز ئانچێلۆتیش بکەم، ئەو لە هەرکەس زیاتر دەیزانی بە چ دۆخێکدا تێپدەپەڕیم. زۆریش یارمەتییدام.

رۆدریگۆ ئەم وەرزەش ئەرکی ئاسان نییە و دەبێت بجەنگێت لەپێناو پێگەی سەرەکی لە پلانەکانی ئاڵۆنسۆ. دوایین زانیارییەکانی چەند رۆژی رابردووش باسیان لەوەدەکرد یاریزانەکە هێشتا لەسەر داخوازییەکانی وەرزی رابردووی بەردەوامە کە دەیەوێت پێگەی یارییکردنی لە لای راستەوە بگۆڕدرێت بۆ چەپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button